=KTML_Bold=نهێنی سەردانەکەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ئێران بۆ درووستکردنی پەیوەندییە لەگەڵ بەرپرسانی تاران.=KTML_End=
سەردانەکەی #شاسوار عەبدولواحید# سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# بۆ ئێران لەسەر داوای خۆی بووە و ئامانجیش لە سەردانەکەی بۆ درووستکردنی پەیوەندییە لەگەڵ بەرپرسانی تاران.
سەردانەکە لە ڕێگەی #سروە عەبدولواحید# سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەڕڵەمانی ئێراق و بە هاوکاری نووری مالیکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا ڕێکخراوە.
شاسوار عەبدولواحید بۆ پاراستنی پێگەی خۆی و جووڵانەوەکەی لە هەرێمی کوردستان، دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ لایەنی ئێرانی درووستبکات. [1]