- جەنابی کاک مەسعود، کاک مەسعودە و دەست خۆشی لێدەکەم و خەڵک چاوەڕێی ئەو دەستپێشخەریەی لێ دەکرد.
- تا ئێستا #16-05-2023# کێشە هەیە لەسەر هەڵبژاردن بەڵام چارەسەر دەبێت.
- حکومەتەکەی مەسرور بڕیارێکى ئازایانەیدا .
- بە یەکخستنی سیستەمی دارایی حکومەتەکەی کاک مەسرور و پارتی بڕیارێکی ئازایانەی داوە.
- سوپاسی کاک مەسعود دەکەم، کە زانیوێتی نەشتەرگەریم کردووە ئەحواڵی پرسیوم.
- ئەم حکومەتە توانیى گوێ لە هەمووان بگرێت زۆر ئازایانە بڕیار بدات و ئێستا مووچە ئەولەویەتە و پڕۆژەکان بەیەکسانى دابەشکراوە و سوپاسێکى گەورە بۆ جەنابى کاک مەسرور و کاک قوباد بۆ ئەو بڕیارە.
- پێش ئەوەى بگەڕێینەوە کاک مەسرور هەندێک بابەت هەبوو دەیویست لەگەڵمان باسى بکات بۆیە دانیشتن و کۆبوونەوەى کاک قوبادو کاک مەسرور شتێکى زۆر باش و ئیجابى بوو دڵم خۆش بوو بەو دانیشتنانە.
- ئێمە و پارتی بڕیارماندا کۆببینەوە نەک وڵات و کەسێکى دیاریکراو هەموو هاوکارمان بوون.
- تەلەفۆنێکی هێڵی گەرممان داناوە تا خەڵک تا ئەگەر ستەمیان لێ بکرێ ئاگادارمان بکەن. [1]