دوای دەستپێشخەریەکەی جەنابی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی کە ڕۆژی
11-05-202311-05-2023 لە مەراسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی خستییەڕوو ، ئەمڕۆ ڕێکەوتی
16-05-202316-05-2023 هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە
سلێمانیسلێمانی کۆبوونەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا وێرای بەرزنرخاندنی دەستپێشخەری مەسعود بارزانی کە لەکاتی پێویستدا هات، هەردوو لا هاوڕا بوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی دیکەش هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەو دەستپێشخەرییە و ناوماڵی کوردستانی ڕێکبخرێتەوە ولاپەڕەیەکی نوێ لە کۆی پەیوەندییەکان بکرێتەوە.
هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەست خۆشی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پەسەند کردنی پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی دارایی کە پڕۆژەى تێکڕای لایەنەکانی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم و هەردوو مەکتەبی سیاسی بە تەواوی پشتیووانی لێ دەکەن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا پەرۆش و هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا 2023.
هەردوولا خوازیاری ئەوەین کە هەموو لایەک هاوکار بن لە بەردەوامی کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی و نەهێشتنی کەلێنەکانی ڕابردوو.
هەردوو لا بڕیارماندا وەک یەک تیم کار بکەین و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێ بۆ فەراهەمکردنی کەشوهەوای لەبار لە ڕووی یاسایی و سیاسیەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەیە.
[1]