وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، بۆ دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی بە قیستی درێژخایەن چەند بڕیارێکی دەرکرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت، بۆ دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی بە قیستی درێژخایەن چەند بڕیارێکی دەرکرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە بڕیارەکان ئەمانەن:
یەکەم: ئەو کۆمپانیایەی کە لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی ئامێر و کەلوپەلەکان دابین دەکات، لقی لەو سنوورە نییە و کۆمپانیاکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کشتوکاڵیی سلێمانی،
گەرمیانگەرمیان،
ڕاپەرینڕاپەرین هەماهەنگی دەکات و زنجیرەیەک سیمینار دەکات و زانیاریی بەکارهێنانی ئامێر و کەلوپەلەکان بە جوتیاران دەدات.
دووەم: بە هیچ جۆرێک سوو ناچێتە سەر بڕی ئەو قیستەی کە جوتیارەکان بە بانکی دەدەن، لەبەر ئەوەی بانکێکی ئیسلامییە و ڕێککەوتن کراوە کە سوو نەخرێتە سەر کڕینی ئامێرەکان.
سێیەم: ئەم جوتیارانەی کە ناوی خۆیان لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ تۆمار کردووە، دەتوانن لەدوای ئەنجامدانی ئەو سیمینارانە بە بەرچاوڕوونی زیاترەوە نووسراو وەربگرن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵیی پارێزگاکان و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان لە دیوانی وەزارەت بکرێت، تاوەکوو کارەکانیان بۆ تەواو بکرێت لەگەڵ کۆمپانیاکە.
چوارەم: ئەو ئامێرەی کە بڕیارە بۆ جوتیاران دابین بکرێت لە وڵاتی ئیتاڵیاوە هێنراوە و بۆ هەر سێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵیی سلێمانی، گەرمیان و ڕاپەرین نموونەیەکی ئامادە دەکرێت و نیشانی جوتیاران دەدرێت بۆ ئەوەی ئاشنایەتیی زیاتریان لەبارەی ئامێرەکانەوە هەبێت.
[1]