پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی دەڵێت: لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدول مەهدی، داوای لێکراوە ببێت بە سەرۆککۆماری ئێراق، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدول مەهدی، سەرۆکوەزیران، بڕیار بوو سەرۆککۆماریش بگۆڕن، بۆ ئەو مەبەستە داوام لێکرا ببمە سەرۆککۆماری ئێراق و پێیان وتم قسەمان لەگەڵ شیعە و سوننە و لایەنەکانی دیکەش کردووە و هەمووان ڕازین، یەکەمجاریشە دەیڵێم ئێران و و ڕووسیا و ھیندیەکانیش ئاگادارن، بەڵام من ڕەتمکردەوە.
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: پێم وتن من بۆ درووستکردنی مۆدێلێک هاتووم بۆ سلێمانی ئەگەر لەم ئەرکەم سەرکەوتووبم دەبێت یارمەتیدەری ئەوانی دیکەش بم.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 691 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!