دەقی پرسەنامەکە:
بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخ ونیگەرانی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی (خانێ ئیبراهیم ئەحمەد) دایکی بەرێزتانمان پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە ماتەمینی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
خاتوو خانێ نموونەی باڵای دایک بوو لە پێگەیاندنی ڕۆڵەی بە ئەمەک بۆ خاک و نیشتیمان، هەروەک خزمەتی زۆری شۆرش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمانی کردووە و لەم پێناوەدا ئازار و دەربەدەری زۆریی چەشتووە. بەکۆچی دوایی هەموومان دایکێکی میهرەبان و دڵسۆزمان لەدەستدا.
لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی هەموو لایەک بدات و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!