دوای دەستپێشخەریەکەی جەنابی #مەسعود بارزانی# کە ڕۆژی #11-05-2023# لە مەراسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی خستییە ڕوو ، ئەمڕۆ #16-05-2023# هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە #سلێمانی# کۆبوونەوە .
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا وێرای بەرزنرخاندنی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی کە لە کاتی پێویستدا هات، هەردوو لا هاوڕا بوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی دیکەش هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەو دەستپێشخەرییە و ناوماڵی کوردستانی ڕێکبخرێتەوە و لاپەڕەیەکی نوێ لە کۆی پەیوەندییەکان بکرێتەوە.
هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەست خۆشی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پەسەند کردنی پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی دارایی کە پڕۆژەى تێکڕای لایەنەکانی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم و هەردوو مەکتەبی سیاسی بە تەواوی پشتیووانی لێ دەکەن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا پەرۆش و هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا 2023.
هەردوولا خوازیاری ئەوەین کە هەموو لایەک هاوکار بن لە بەردەوامی کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی و نەهێشتنی کەلێنەکانی ڕابردوو.
هەردوو لا بڕیارماندا وەک یەک تیم کار بکەین و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێ بۆ فەراهەمکردنی کەشوهەوای لەبار لە ڕووی یاسایی و سیاسیەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەیە. [1]