=KTML_Bold=ھەندێک ئاواتم ھەبوو بە ھیچیان نەگەشتووم، ھەندێک کەسانی ئازیزم ھەبوون لەدەستم داون
بەڵام تا ئەم دەقەیە پێم وا نییە بێ ھۆکار بێت، پێم وا نییە بێ خێر بێت=KTML_End=
نازانم شتێکی لە ناخمایە ڕێگرە لە بێ ئومێد بوونم بەرانبەر بە ژیان، ڕێگرە لە کاڵبوونەوەم، ئەزانم بەشی ھەرە زۆری خوایە و سۆزی ئەوە بەڵام ئەشێ ئەم ھەستەش خۆم درووستی بکەم، ئەشێ ڕازیبم بەوەی ڕووئەدات تا ئازار نەچێژم ، زۆرجار پێم وایە ژیان کوورت نییە بەڵکوو ئێمە درەنگ دەست بە ژیانکردن دەکەین...
ئەوەش ئەزانم ڕەنگە بەدینەھاتنی ئاواتێک و لەدەست دانی ئازیزێک سەراپا ژیانت بگۆڕێت و بتکا بە کەسێکی دیکە.
بەڵام دواجار ببیت بە ھەرچییەک
دووبارە دەستپێکردنەوە ھەیە، دووبارە ژیانەوە ھەیە،
ھەزار جوانی ھەیە تا بۆی بژیت
سەیرێکی خۆت بکە و چاوێک بە ژیانتا بخشێنەوە
ھێزی بێ ئومێدی و بێزار بوون لە ژیان زۆر لەوە بەھێزترە کە درکی پێئەکەیت زۆر باش ئاگاداری بەو و لەو بەھێزتربە...
خوا لێرەیە، لەنێوان فرمێسک و ئازارەکان
لەنێوان برینەکانی دڵت
پێتوایە ئەونە ڕەحمەتی کەم بێت ھەر ئاوا وازت لێبھێنت؟ [1]
#ئەمیرە ئە نوەر#