حیجامە (کەڵەشاخ) گرتن لە وەرزی گەرما لە هاوین زۆر بەسوودە، چونکە لەم وەرزەدا خوێن لە لەشی مرۆڤدا شل دەبێتەوە، ئەوخوێنە بێ کەڵک و قەتیسماوە، لەکارکەوتووە باش دەنیشێت لە دەرەوەی لەشی مرۆڤدا، بە کەڵەشاخ گرتن لەشی مرۆڤ ڕزگاری دەبێت لە ئێش و ئازار و ژان.
شیکاریەکی زانستی و پزیشکی هەڵسەنگاندنێک، ئایا کەڵەشاخ لە وەرزی هاوین سوودی خۆی دەبێ؟
وەرزی گەرما (هاوین) کاتێکی زۆر باشە بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ، چونکە خانە لەکارکەوتووەکانی خوێن (خڕۆکە سوور و سپیە لەکارکەوتووەکان) هەرچی خوێن و ماددە ژەهراویەکانە کە لەش شیکردووەتەوە، لە ڕێگای مولولەکانی خوێنەوە ناردویەتی بۆ دەرەوەی لەش، لەژێر پێست خوێنەکە ڕاوەستاوە، قەتیسماوە بێ کەڵک و بێ سوودە، بۆیە بەڕێگای ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەش ڕزگاری دەبێت لەو خوێنە بێ سوودە لە وەرزی گەرمادا.
خوێن و ماددە تواوە ژەهراوییەکانی کە لە دەرەوەی لەش لەژێر پێست کۆدەبنەوە بار قوورسیەکی زۆر درووستدەکەن لەسەر جەستەی مرۆڤ بەگشتی، بۆیە بە ئەنجامدانی کەڵەشاخ خوێنە قەتیسماوەکە دێتە دەرەوە، لەش هێزی بەرگری بۆ دەگەڕێتەوە، خانەکان چالاکتردەبن توانایەکی باش و سوودێکی یەکجار زۆری دەبێت بەگشتی بۆ مرۆڤ.
توانای بەرگری لەش زیاد دەکات، خانەی نوێ لەدایک دەبێت و خانە کۆنەکانیش (بێ کەڵک و لەکارکەوتووەکان) بەڕێگای کەڵەشاخ دێنە دەرەوە.
هەر بۆیە کەڵەشاخ پارێزەرێکی زۆر باشە، خانەکانی خوێن لە نوێوەوە دەستدەکەنەوە بە کاروچالاکی خۆیان و لەش لە ئازار و ئێش و ژان ڕزگاری دەبێت. [1]