بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی لەسەر هێرشکردنەسەر پەڕڵەمانتارێکى حزبەکەى لە پەڕڵەمانى کوردستان هاتە دەنگ و هۆشداریدەدات و دەڵێت: “هێرشەکە مایەی نیگەرانییەو دەبێت هەرکەس و لایەنێک ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە”.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی ئەندامی سەرکردایەتی و کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی ئەوەشى وت، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازش لەسەر ژیان و کەرامەتی خەڵک و کادرە دڵسۆزەکانی ناکات و دەبێت ئەم کەیسە ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت”.
لەبەرانبەردا کاروان گەزنەیی سوپاسی پەرۆشی و بەدەنگەوەهاتنی بافڵ تاڵەبانی کرد کە لە سەرەتای ڕووداوەکەوە لە پەیوەندیدا بووە و لە خەمی سەلامەتیی ئەواندا بووە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 637 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!