پێشوازی و پاڵپشتی لە بڕیارەکەی پەڕڵەمانی ئێراق دەکەین لە بارەی قەدەغە کردنی ماددە کحولیەکان
پەڕڵەمانی ئێراق بڕیاریداوە چیتر ڕێگە نەدات مادە کحولییەکان هاوردە بکرێت و لە بازاڕەکانی ئێراق ساخ بکرێتەوە.
ئێمە لە فراکسیۆنی
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانبزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە پەڕڵەمانی کوردستان پێشوازی و پاڵپشتی لە بڕیاری قەدەغەکردنی ماددە کحولییەکان دەکەین کە ڕێگە نادات چیتر ئەم خواردنەوە بێهۆشکەرە هاوردەی ئێراق بکرێت، چونکە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا حەرامکراوە و بۆ تەندرووستی مرۆڤەکانیش خراپە و تووشی چەندین نەخۆشیان دەکات، هاوکات بەهۆی ئەم ماددە کحولییانەوە ساڵانە چەندین تاوانی ناخ هەژێن ڕوودەدات و چەندین منداڵ یەتیم دەبن و چەندین ئافرەت بێوەژن دەبن، ساڵانەش پارەیەکی زۆر بەهۆی کڕینی ئەم ماددە بێهۆشکەرانە بەهەدەر دەڕوات و هیچ سوودێکیشی لێنابیندرێت.
هەر بەهۆی ماددە کحولییەکانەوە کێشەیەکی زۆر کەوتۆتە نێو خێزانەکان و چەندین ژن و مێرد لێک جیابوونەتەوە و شیرازەی خێزان تێکچووە.
کار بۆ ئەوە دەکەین لە پەڕڵەمانی کوردستانیش بڕیارێکی لەو شێوەیە دەر بچێت.
[1]
فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەڕڵەمانی کوردستان.
18-05-202318-05-2023 کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 857 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!