دایک و باوک گوناح ئەکەن و فەرزندە گیرۆدە ئەبێ.
فەرزندە: مەبەست لە منداڵە. دایک و باوک لەناو خێزاندا بەرپرسی یەکەمن، لە کۆمەڵگەدا و لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەر هەڵە و کەمووکوورتییەکیان هەبێت کە بەهۆیەوە لەکەداربن، کۆی ئەندامانی خێزانەکەیان لەکەدار دەکەن. پەندەکە واتە: لەکەی خێزان ناوچەوانی منداڵەکانیشیان دەگرێتەوە.[1]