دایکی بمرێ گوڵوەشان، هیچی نەخوارد بردیشیان.
گوڵوەشان مەبەست لە کچێکە کە بە بووک ببرێت، دایک بە کچی خۆی وتووە لە کاتی شووکردن و گواستەنەوەدا، پێشوان دەڵێن:
نۆ نانی خوار بە پیازاوە
نۆی خوارد بە نازەوە
نۆی خوارد بە شیری مانگا بازەوە
دایکی دەڵێت: دایکی مرێ کوڵوەشان هیچی نەخوارد و بردیان.
پەندەکە بۆ بووکی زۆرخۆر بەکاردێت.[1]