دایکی کراس ڕەش نەمردووە.
هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا و لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا کەسووکار و دۆست و ناسیاوی هەیە کە لە تەنگانە و کێشەوگرفتەکاندا خاوەنداریی لێدەکەن و دەبنە پشت و پەنای، پەندەکە بۆ سڵکردنەوە لە کەسێک بەکاردێ کە بزانێ تەگەرە دەخاتە سەرڕێگەی.[1]