دایکی کراس کەوە نەبڕاوە.
کەوە: بەو دارە سەرچەماوەیە دەوترێت کە دەهۆڵی پێدەژنن، دۆمەکان لە داری مێو درووستی دەکەن (فەرهەنگی شێخانی) پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە شانازیی بە شتێکەوە بکات کە هێشتا لە دنیای ڕاستەقینەدا بوونی نەبێت، یان مرۆڤێک خۆی بە دەستکەوتێکەوە هەڵبکێشێت کە هەشتا بەدەستی نەهێناوە. [1]