بەهۆى بەسەر چوونى تەمەنى یاسایى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق لە ماوەى شەش مانگى داهاتوودا ئەگەرى هەیە ئەو کۆمیسیۆنە نەتوانێت هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لە ئەمساڵدا 2023 ئەنجامبدات.
لە ئەگەرى بڕیاریدانى دادگاى فیدڕاڵى ئێراق بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق لە بڕى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و ڕاپرسى هەرێم بەهۆى بەسەرچوونى ماوەکەى کۆمیسیۆنى ئێراق نەتوانێت ئەو هەڵبژاردنە لەکاتى خۆى و لە #18-11-2023#ى ئەنجامبدات.
جگە لەوەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژارنەکانى ئێراق لە 7ى 1ى 2024 ماوەى یاسایى بەسەردەچێت، لە هەمانکاتیشدا ئەو کۆمیسیۆنە بەهۆى ناکۆکییە سیاسییەکانى #بەغدا# سەرۆکەکەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەش کردووە. [1]