کۆمپانیای (بۆتاش) ی تورکی داواکاری کۆمپانیای سۆمۆی ئێراقی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی هەرێم ڕەتکردەوە، ئەوەش بە بیانووی بوونی کێشەی تەکنیکی لە بۆری گواستنەوەی نەوتدا.
لەبەرانبەر ئەو ڕەتکردنەوەیە، ئێستا وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و (سۆمۆ) بەدوای بەدیلدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی کەڵک لە نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرن، بەو پێیەی بەردەوامی ڕاگیرانی زیانێکی گەورەیە، کە ڕۆژانە بە 40 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
ئێراق هێشتا چاوەڕێی ڕێککەوتنی کۆتایی دەکات لەگەڵ تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، ئەوەش دوای زیاتر لە مانگێک لە وەستانی نەوتی کوردستان.
ئەم ڕاگەیاندنە دوای چەند ڕۆژێک لە قسە و باسەکان دێت، هەفتەی ڕابردوو حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت ڕایگەیاند، لە #13-05-2023# وە هەناردەکردنەوە دەست پێدەکاتەوە، پێش ئەوەی بەرپرسانی #هەولێر# ئاماژە بەوە بکەن کە ئێراق هێشتا چاوەڕوانی وەڵامی تورکیایە لەسەر ئەو داوایەی کە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنە. [1]