دایکی دز، گا سنگ ئەخوا، گا سنگ ئەکووتێ.
دایکی دز یان سنگ دەخوا یان سنگ دەکووتێ.
گا: مەبەست لە کاتە، ئەو کەسەی کوڕەکەی دەستی پیسە و دزی ئەکات، داهاتی باشی دەستدەکەوێت و خۆش دەژیی کورد وتەنی سنگی مریشک ئەخوات کە کوڕەکەی دەگیرێت و سزا دەدرێ پاشان دایکی سنگی بۆ ئەکووتێ. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کەسێک کاری خراپ ئەنجامبدات، لە کۆتاییدا کە ئاشکرابوو، سزادەدرێت.[1]