دایکی بووکێ ئەکوورکێنێ، چەکمە ڕەقە ئەخووسێنێ.
چەکمە: پێڵاوی چەرمی درێژ لە قوڕوچڵپاودا لەپێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا پێڵاو لە چەرم درووستدەکرێت، بۆ ئەوەی چەرمەکە بەکاربێت لە ئاودا دەخووسێنرێت و نەرم دەبێتەوە، پەندکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە خوا دەروویەکی لێکردبێتەوە، لە خۆشیان ئەوەندە بگری، چەکمە لە بەر فرمێشکیان بخووسێ. [1]