دایکی بووکێ شەقییە، ئەگەر بترێ هەقییە.
شەقیی: ماندوو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) سەرقاڵترین و ماندووترین کەس لە کاتی گواستنەوەی بووکدا، دەکرێت دایکی بووک بێت، لەگەڵ هەموو میوانداریی و خزمەتکردنێکدا دەیەوێت بە درووستی کچەکەی بەرێبکات، پەندەکە بۆ کەسێکی زۆر ماندوو بەکاردێ، لە کاتی ئیش و کارکردندا. [1]