دایکی دایکم چارۆکە ماویی، دەستە چەوتەکەت بەمنا ئەساوی.
چارۆکە: قوماشێکی چوارگۆشەی تەنکە کچان یان ژنان دەیکەنە کۆڵیان. ماویی: مەبەست لە ڕەنگی شینی کاڵە (فەرهەنگی خاڵ) ئەساوی: ئەسڕی. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە نەگیی و خراپییەکانی خۆی لە ژیاندا بەسەر کەسێکی بێتاوان و هەژاردا بدات و شانی خۆی لێخاڵی بکاتەوە.[1]