دایکی منداڵان ئەخوا نان و چنگاڵان.
چنگڵ: خوارنی نان بە چنگ. لەبەر ئەوی کوردستان وڵاتێکی کشتووکاڵییە، خێزانی کوردیی لە هەوڵی خستنەوەی منداڵی زۆردایە، بۆ ئەوەی فریای کار زۆرتر بکەون و بژێوی باش دابینبکەن، پەندەکە بە دایک دەوترێت کە منداڵی زۆر بێت، هەر یەکەیان داوای جۆرە خواردنێکی لێدەکەن، ئەویش بۆیان درووستدەکات و لەگەڵیشیان دەخوات. [1]