دان کە ئێشا، چارەی کێشانە.
دان کە یەشا، عیلاجی گازە.
گاز: جۆرێک ئامێری دەستییە دکتۆرە میللییەکان ددانی خەڵکی پێدەردێنن، ددان ئەندامێکی لەشە، خۆراکی پێدەخورێت، لە کوردەواردا دەوترێت هەر کەسێک ددانی یەشا، دەریبێنێت باشتر لەوەی بە ئازارییەوە بتلێتەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەموو کێشەیەک دەبێت لە ڕەگوڕیشەوە چارەسەر بکرێ، بۆ ئەوەی شوێنەواری نەمێنێت.[1]