ددان و زمان بران.
ئەندامانی جەستەی مرۆڤ هەریەکەیان بۆ کارێکی تایبەتیی بەکاردێت، ددان بۆ خوارن و زمان بۆ گفتوگۆ، هەر چەندە هەردووکیان لەناو دەمدان بەڵام کاریان جیاوازە، پەندەکە بۆ دوو کەسی تەواو جیاواز لە ڕەفتار و کرداردا بەکاردێت کە لەیەکەوە زۆر نزیک بن، بنە هاوەڵ و کەسی نزیکی یەک.[1]