داوێ بۆ خەڵکی دانێیت، لە پێی خۆت ئەئاڵێ.
داو: جۆرێک تەڵەیە لە کوردەواردا ڕاوچییەکان دایدەنێن بۆ ئەوەی نێچیریی پێبگرن، پەندەکە بە کەسێک دەوترێت کە بەنیاز بێت، پلانی خراپ دژی نەیارەکانی دانێ، بۆ ئەوەی تۆڵەیان لێبکاتەوە و تووشی سزایان بکات بەڵام کە ئاشکرا بوو، ڕووزەرد دەبێت. و خۆی پێوەدەبێت.و زیانبار دەبێت. [1]