داویە لە حەوت ئاو، قوولی تەڕ نەبووە.
قوول: قاچ، حەوت ئاو: مەبەست لە بڕینی ڕێگەیەکی دوورە، لە کۆمەڵگەدا کەسانی دنیادیدە و زانا هەن، کە خۆشی و ناخۆشی ژیانیان چەشتووە، گەلێک هەوراز و نشێویان بڕیوە، سەر لە کێشەوگرفتەکانی کۆمەڵگە دەردەکەن و بە درووستی چارەسەری دەکەن، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لە ژیاندا قاڵ بێت. [1]