دایە ببینە، دوێتە بخوازە.
دوێت: کچ، کەنیشک، کیژ. مەبەست لە کوڕە پێش ئەوەی بچێتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە، پێوسیتە سەیری دایکی کچەکە بکات، چونکە لە کوردەواردا دایک لە ڕەفتار و کرداردا چۆن بێت، کچ بەو شێوەیە دەردەچێت، پەندەکە واتە پێش ئەوەی بچیتە داوای کچ، تەماشای دایکی بکە، چونکە کچان شێوەیان لە دایکیان دەچێ. [1]