دایە بمەردە و باوە بوازە، بۆ خۆت بگەڕێ، قەلەندەر خاسە.
دایەت نەمەندەن، بابەت نەباسا، بۆخۆت بگەڕێ، قەلەندەر ئاسا.
بمردە: شتی نازیندوو. بوازە: مەبەست لە پێستی بەڵەکە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) قەلەندەر: بە کەسێک دەوترێت کە دەربەستی دنیا و خواردن و پۆشین و نەریتی باو نەبێت (فەرهەنگی خاڵ) هەر کاتێک دایک مرد و باوک چووەدەر، منداڵیش بە ئارەزووی خۆی دەگەڕێ و دەربەدەر دەبێت. پەندەکە کەسێکی بێ پەروەردە ئەم ئاواتە ئەخوازێ. [1]