دایە لە حاڵی مناڵ بەڵەدە.
حاڵ: دۆخ. بەڵەدە: شارەزایە. واتە: دایک شارەزای دۆخی منداڵەکەیەتی، ئاخۆ باشە یان نا، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە دوو کەس کاتێکی زۆر بە یەکەوە ئەبن و دەبنە هاوڕێ یان دوو کەس دەبنە هاوسەری یەکتر، لە سرووشتی یەک شارەزا ئەبن و تەواو بە هەڵسوکەوتی یەک ئاشنا دەبن.[1]