دەرد بە باری فیل نەبێ.
دەرد و ئازار و نەخۆشی فیل دێنەتە سەرچۆک و کەنەفتی دەکات. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەندێک کێشەوگرفت لەناو خێزانی بەهێز و یەکگرتوودا کە بەهۆکاری جیاواز درووست دەبێت، ئەندامانی بنەماڵە لەیەک دەترازێنێت و کەلێنی گەورە دەخاتە نێوانیان، چارەسەری ئاسان نابێت.[1]