دەردی دڵ بۆ ژێر گڵ.
دەردی دڵ: مەبەست لەو گرێ دەروونیانەیە کە مرۆڤ لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانییدا بەرانبەر بە کەسەکان بۆی درووست دەبێت، بەهۆیەوە دەردەدار دەبێت، هەندێک کەس تا کۆتایی تەمەنیان نایدرکێنن و دەری نابڕن، پەندەکە یەکێک ئەیڵێ کە گرێیەک لە دڵیدا بێ و نەیەوێ بیڵێ.[1]