دەردی سەعاتێک ئیش، خۆشی ساڵێک لەبیرئەبا.
هەندێک ئیشوکار لە کۆمەڵگەدا هەیە، کاتەکەی کوورت و کەمە، بەڵام مەینەتی و داماوی زۆرە، بەهۆیەوە مرۆڤ تووشی دەردەسەریی و سەرئێشەی زۆر دەکات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەندێک ئیشی کەم بەڵام بە ماندوبوونێکی زۆر، خۆشی ساڵێکت لەبیر دەباتەوە.[1]