ناونیشانی بابەت: گەورەترین و بەتەمەنترین دارچنار لە سنووری شارۆچکەی ڕواندز
ئامادەکردنی:
محەمەد هەسنانیمحەمەد هەسنانی
لە کانی کۆلانی گوندی بنمێردە سەربە شارۆچکەی
ڕواندزڕواندز، دارچنارێکی سەرەنجڕاکێش هەیە بە گوتەی دانیشتووانی ناوچەکە تەمەنی ئەم دارە بۆ نزیکەی 400 ساڵ دەگەڕێتەوە، لە سەردەمی میرنشینی سۆران، فەرمانڕەواکان ڕوویان لە شوێنەکە کردووە و لەژێر درەختەکە پشوویان داوە.
بەرزیی ئەو دارچنارە زیاتر لە 15 مەترە و قەدی درەختەکە نزیکەی پێنج مەتر پانە، دیمەنێکی ناوازە و سەرەنجڕاکێشی هەیە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 204 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!