دەرگای خۆت داخە و سەگی خەڵکی بە دز مەگرە.
هەموو کەسێک لە دنیادا، کەم تا زۆر بڕێک سامان و ماڵ و شتی گرانبەهای هەیە کە لە ڕووی مادییەوە بەهادارە، پاراستنی کاڵا و کەلوپەلەکانی لە ئەستۆی خۆیەتی، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە ئاگاداری ماڵی خۆی نەکا، دوای ئەوەی کە ماڵی لێدزرا، ئەم و ئەو بکات بە دز. [1]