دەرگەی بە چەپەرە، سەی حەوحەوکەرە.
چەپەر: بە دەرگایەک دەوترێ کە بە تامان (شووڵ) چنرابێت (فەرهەنگی خاڵ) ، لە کوردەواردا زیاتر بۆ دەرگای (کۆز یان ئاغەڵ) بەکاردێت. سە: مەبەست لە سەگە. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە خانوویەکی گەورەی ڕێکوپێک و پاسەوانی باشی هەبێت و دەرگای خراپی هەبێت. [1]