دەست بکەی بە هەزار کونەماردا، لە یەکێکدا مارێک هەر پێتەوەدەدا.
سرووشتی مار وایە کە خۆی دەخزێنێتە ناو کون و کەلەبەر و جێگەی باریک و تەنگ، بۆ ئەوەی پشووبدات و خۆی لە دوژمنەکانی بپارێزێت، بۆیە کاتێک دەست بۆ کەلێنێک دەبرێت ئەگەری هەیە مار پێتەوەبدات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەوەی سەربکات بەهەموو کونێکدا و زۆر بجووڵێت، هەر پێوەدەبێت.[1]