دەست بگرە بە کڵاوتەوە، با (با) نەیبا.
دەست بگرە بە کڵاوی خۆتەوە، با نەیبا.
دەستم بە کڵاوی خۆمەوە گرتووە، با نەیبا.
کڵاو یەکێکە لەو کاڵا کەلەپووریانەی کە ژن و پیاوی کورد دەیکەنە سەریان، ژنان وەک سەروبەست و پیاوان لەگەڵ مشکی و شەدەدا دەیبەستن، کاتێک ئەگەر بای بەهێز بێت لەوانەیە لەسەر داکەوێت، پەندەکە بە هەندێک ڕوودای ژیاندا دەوترێت کە پێویستە قسەی تیانەکرێت، ئەگینا بەهۆیەوە تووشی کێشە دەبیت. [1]