دەست بڵاو، بەپیر گەدایەوە ئەچێ.
دەست بڵاو: بۆ کەسێک بەکاردێت کە داهات و خەرجی بەهەدەربدات. گەدا: کەسی هەژار و بێنەوا (فەرهەنگی خاڵ) لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە ئەو دەستهات و سامانەی هەیانە، بەشتی پڕپووچی دەدەن و خەیاڵیان لای ئاییندە نییە. پەندەکە بە کەسێک دەست بڵاو ئەوترێ کە پاشەڕۆژی بیرنەبێت کە هەژار ئەکەوێ. [1]