دەستخەڕۆکەر، لە ماڵویرانکەر، خراپترە.
لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە لەبەر بەرژەوەندی تایبەتیی خۆیان یان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە نەیارەکانیان، نایانەوێت ئیشوکار بۆ بەرانبەرەکانیان ئەنجامبدەن، بۆیە بەردەوام ئیش دوادەخەن، کورد وتەنی دەستی دەستی بە کارەکان دەکەن و ئەنجامینادەن، بۆیە کورد دەڵێت: دەسخەڕۆکەر لە ماڵوێرانکەر خراپترە. [1]