شۆردنی خاولیی خۆوشککردنەوە لەدوای سەرشۆردن یەکێکە لەو شتانەی بایەخی تەندرووستیی بەرچاوی هەیە. پرسیارەکە ئەوەیە چی بکرێت بۆ ئەوەی مەترسیی کەڵەکەبوونی بەکتریای زیانبەخش لەسەر خاولییەکەت کەمبکەیتەوە؟
ستێفان بوکور لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا دامەزرێنەری ڕێکخراوێکی پاککەرەوەیە و دەڵێت: ژمارەیەک فاکتەر هەن کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێن، کاتێک دێتە سەر ئەوەی تا چەند خاولییەکەت دەشۆیت.
=KTML_Bold=تا چەند خاولییەکەت بەکاردەهێنیت؟=KTML_End=
بوکور دەڵێت: چەند جارێک شۆردنی خاولییەکەت لەسەر ئەوە دەمێنێتەوە کە تا چەند بەکاری دەهێنیت؛ هەروەها ڕێژەی شێ لە سەرشۆردا چەندە و خووی کەسیت لەو بارەیەوە چۆنە.
ستێفان بوکور پێیوایە بەشێوەیەکی گشتی دەتوانیت شەش بۆ حەوت جار خاولییەکەت بەکاربهێنیت پێش ئەوەی پێویست بکات بیشۆیت. ئەوەش واتە ئەگەر کەسێک ڕۆژانە خۆی بشوات و خاولی بەکاربهێنێت، دەتوانێت هەفتەی یەکجار خاولییەکەی بشوات بۆ ئەوەی بەکتریای لەسەر نەنیشێت.
=KTML_Bold=یاسای سێ ڕۆژە بۆ خاولی=KTML_End=
ئانا برەیکفیڵد، هاودامەزرێنەری کۆمپانیایەکی قوماشە لە ویلایەتی ئەلابامای ئەمریکا بە ناوی ڕێد لاند کەتن، دەڵێت دەبێت ئەوانەی جل دەشۆن، یاسای سێ ڕۆژە بۆ شۆردنی خاولییەکانیان پەیڕەو بکەن. دەشڵێت، ئێمە بە کڕیارەکانمان دەڵێین، هەموو سێ ڕۆژ جارێک خاولییەکانتان بشۆن، بەڵام باس لەوەش دەکات کە خاولیی دەستی، واتە ئەوانەی وەکوو دەستسڕ بەکاردەهێندرێن ئەم یاسایە نایانگرێتەوە و دەبێت ڕۆژانە بشۆردرێن بۆ ئەوەی هاووڵاتی خۆی لە بەکتریای زیانبەخش بەدوور بگرێت.
پەریما ئیجاز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پیور پەریما کە کۆمپانیایەکی قوماشە لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمریکا هاوڕایە لەگەڵ ئەوەی کە دەبێت هەر سێ ڕۆژ جارێک خاولی بشوردرێت چونکە لەکاتی بەکارهێنانی خاولیدا، خانەی مردووی لەش دەگوازرێتەوە سەر خاولییەکە.
=KTML_Bold=کەی پێویست دەکات خاولییەکەت بگۆڕیت؟=KTML_End=
ئاندرێ گورسکی، هاودامەزرێنەری ئاژانسێکی پاککردنەوەیە بە ناوی هۆم کلین لە نیویۆرک و دەڵێت: ماوەی نێوان شۆردن و گۆڕینی خاولییەکەت بەگوێرەی کوالێتیی قوماشەکەی دەگۆڕێت؛ ئاماژە بەوە دەکات کە بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر خاولییەکەت بۆنی هات و لەکاتی دەستلێدانی زبر بوو، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە کاتی گۆڕینی هاتووە.
هاوکات، برەکفیڵد پێیوایە کە ئەگەر کوالێتیی خاولی باش بێت و چاودێری باشی بکرێت، دەتوانێت چەند ساڵێک بمێنێتەوە.
=KTML_Bold=چۆن خاولی بشوردرێت؟=KTML_End=
ئەمەیان لەسەر کواڵێتیی خاولییەکە دەمێنێتەوە و ڕێنماییەکان زۆربەی جار لەسەر بەرهەمەکە نووسراون و پلەی گەرمی بەگوێرەی قوماشەکە لە کاتی شۆردنیدا لەبەرچاو دەگیرێت. بوکور پێشنیازی بەکارهێنانی دەرمانی تایبەتی دژە بەکتریا دەکات وەکوو ئۆکسیکلین و کلۆرۆکس.
لای خۆیەوە، ئیجاز دەڵێت: ئەگەر بێتو خاولییەکەت کرێژی زۆری پێوەبێت، دەتوانیت فاسی جل شۆردن بەکاربێنیت کە یارمەتیدەرە لە لابردنی بەکتریا و سپیکردنەوەی خاولی، بەڵام دەڵێت ئەگەر خاولییەکەت ڕەنگی هەبێت، فاس بژاردەی درووست نییە، چونکە وادەکات خاولییەکەت توانای وشککردنەوەی کەمبێتەوە و ڕەنگەکەی لەدەستبدات.
برەیکفیڵدیش پێیوایە کە نابێت خاولی لەگەڵ جلی دیکەدا بشوردرێت بەڵکوو دەبێت تەنیا لەگەڵ خاولیی دیکە بشوردرێت چونکە ئەوە دەبێتە هۆی درووستکردنی پەڵە لەسەر خاولییەکەت. [1]