دەست لە بانی دەست، زۆرە.
دەست لەبانی دەست: مەبەست لە کەسێکە کە هەمیشە لە پشوودابێت و هەردوو دەستی بەردەوام لەسەر سکی بێت، لە ژیانی تایبەتیدا هیچ خۆی ماندوونەکات، وەک کەسێکی کارنەکەر سەرباربێت بەسەر خزم و کەسییەوە، یان مەبەست لەوەیە کە لە سەروو هەموو پیشەوەرێکەوەیە، کەسێکی تر هەیە، کە لەو بەرزتر بێت. [1]