دەست مەدە کڵاوی کەس، با کڵاوت نەفڕێنن.
کڵاو یەکێکە لەو کاڵا کەلەپووریانەی کە ژن و پیاوی کورد دەیکەنە سەریان، ژنان وەک سەروبەست و پیاوان لەگەڵ مشکی و شەدەدا دەیبەستن، لە کوردەواردا ژن و پیاو کڵاوی لەسەردایە، فڕێدان و سەرڕووتکردن کارێکی شەرمهێنەرە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە باسی کەس بە خراپی مەکە با کەس باست نەکات.[1]