دەستدار دەخوا و بێدەست ئەڕوا.
دەستدار: مەبەست لە کەسی بەدەسەڵات و خاوەن سامان و مڵک و ماڵە، بێدەست: مەبەست لە کەسی هەژار و دەردەدار و چەوساوەیە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە لە دنیای چینایەتی نابەرانبەردا، ئەوەی دەسەڵاتی هەیە، بەشی خۆی ئەپچڕێ، ئەوەی بێدەسەڵاتە داماو ئەمێنێ.[1]