دەستێ بۆ بەخشین درێژ بکرێ، باشترە لە دەستێ بۆ وەرگرتن.
لە کوردەواردا لە هەموو گوند و ئاوەدانییەکدا کەسی نانبدە و خاوەن دیوەخان هەیە کە بێبەرانبەر خزمەتی خەڵکی دەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە بە دەستێک بەخشین بێبەرانبەر لە بەخشندە وەربگیرێ، ئاساییە بەڵام بە دەستێک سواڵ بکرێ و ماڵ ماڵ بگەڕێت، ڕووزەردییە. [1]