باراشەک زووتر، باراشەک درەنگتر
باراش: ئەندازەیەکە لە دانەوێڵە ئامادەیە بۆ ئەوەی ببرێتە ئاش بۆ هاڕین و خۆراکی لێ درووست بکرێت، ئەوە کورد بەکاری دەهێنێت بۆ بەراوردکردنی ژیان و مردن، پێی وایە مرۆڤەکان لەبەرانبەر مەرگدا وەکوو یەکن و پێویست ناکات زۆر بۆ ژیان خۆیان ماندوو بکەن، هەموومان دەمرین چ بارشەک زووتر یان درەنگتر، پێویست ناکات گوریس لەژێر دونیادا ڕابخەین.[1]