دەستم گرتووە بە کڵاوی خۆمەوە.
کڵاو یەکێکە لەو کاڵا کەلەپووریانەی کە ژن و پیاوی کورد دەیکەنە سەریان، ژنان وەک سەروبەست و پیاوان لەگەڵ مشکی و شەدەدا دەیبەستن، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە تێکەڵی هیچ شتێک نەبێت، واتە: کەسێکی تەواو دوورەپەرێز و گۆشەگیرە. ئەوەش سرووشتی هەندێک مرۆڤە.[1]
کە زانیت شەوە و دزت لە دەورە
دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە!
پەندەکانی پیرەمێرد