ئاوی کەڵەگا فڕێنه
کەڵەگا: نێرەگای بەگوونە، هەڵبەت خورت و سەرکێش و بەهێزە، زاراوەی کەڵەگایش هەر لەمەوە هاتووە چونکە خودسەرە و مل بنێت بەکەس ناگەڕێتەوە، هەندێک جۆبار و جۆگە و ڕووبارۆچکە و چەم و چۆم لە کوردستاندا هەن ئاوەکەیان تیژ و خوڕە ئەوەی بێتە سەر ڕێگەی ڕایدەماڵێت و دەیڕفێنێت بۆیە لقێکی ڕووباری زێی بچووکیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێی دەوترێت: گافڕێن، بۆ خواستن لە کوردەوارییدا بەو ئاوانەی کە خوڕ و تیژەن وتراوە: ئاوی کەڵەگا فڕێنە. [1]