دەستی خێری نایە سەری.
خێر: چاکەکردن لەگەڵ خەڵکیدا بە کردار یان گوفتار و ڕەفتار (فەرهەنگی خاڵ) دەستی خێر: مەبەستی لەوەیە کە کەسێک لە کۆڕوکۆبوونەوەیەکدا بیەوێت باسی کەسێک بە چاکە بکات، بەڵام بەخراپە بەسەریا بشکێتەوە، پەندەکە بە تەوسەوە بە یەکێک ئەوترێ کە لەباتی قازانج زیان بگەیەنێت. [1]