دەستی شەیتان شکێ.
شەیتان: لە ئەفسانەی ئایینەکاندا وەک هێزێکی خراپەکار دژی مرۆڤ ناسێنراوە، مەبەست لە کەسێکە لە دۆخێکی تایبەتیدا بیەوێت بۆ قازانی خۆی ڕەفتارێک یان کردار و گوفتارێک ئەنجامبدات بەڵام بەهۆکارێک نەیکات، بەهۆیەوە تووش زیان بێت. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لەنەکردنی کارێک یان لە نەوتنی قسەیەک پەشیمان بێت. [1]