دەستی لە دنیا شوشت.
ئەو کەسەی کە لە یەکێک لە قۆناغەکانی ژیانی تایبەتیی خۆیدا لە بابەتی خۆشەویستی شکست دەخوات، بڕیار دەدات، تا کۆتایی تەمەنیان بە ڕەبەنی بمێنێتەوە، پێی دەوترێت: دەستی لە دنیا شتووە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە دەستی لە دنیا هەڵگرتبێت و وازی لە هەموو شتێک هێنابێت، لە کوردەواردا بە سۆفییەکانیش دەوترێت چونکە سەرتاپای ژیانیان بۆ خواپەرستی تەرخانکردووە. [1]